برایان هووک: هەر کەسێک کار لەگەڵ ئێران بکات دەیخەینە لیستی رەشەوە

برایان هووک: هەر کەسێک کار لەگەڵ ئێران بکات دەیخەینە لیستی رەشەوە
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند و نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێرانیش دەڵێت، هەرکەس کار لەگەڵ ئێران بکات دەیخەینە لیستی رەشەوە و دەبێت ترسیان لە ئەنجامەکەی هەبێت.

سزا نوێکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆمپانیاکانی بازرگانی و گواستنەوەی نەوت دەگرێتەوە، سزاکان خراونە تەسەر 16 لایەن، 11 کەس و 10 نەوتهەڵگر.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەشڵێت، کۆمپانیاکانی بازرگانی و گواستنەوەی نەوتی ئێران سەرچاوەی دارایی سوپای پاسداران و حیزبوڵڵان. سوپای پاسداران و سوپای قودس لەسەر هەڕەشەکردن لە ئیسرائیل سزادەدەن.
Top