سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوای شکستهێنانی لە ئەنجومەنی گشتی، داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات.
رۆژی سێشەممە 3-9-2019، ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی بەریتانی بە زۆرینەی دەنگی 328 ئەندام بەرامبەر 301 ئەندام، رەزامەندیی لەسەر دواخستنی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا (بریکزیت) لە وادەی دیاریکراوی خۆی (31ـی ئۆکتۆبەر)، دا.
ئەو رەزامەندییەی ئەنجومەنی گشتیی بەریتانیا شکستهێنان بوو بە هەوڵەکانی بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ چوونە دەرەوەی ئەو وڵاتە لە یەکێتیی ئەوروپا لە وادەی دیاری کراوی خۆیدا.
بەهۆی ئەو شکستەوە، بۆریس جۆنسۆن رایگەیاندووە، سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتیی پێشوەختە لە بەریتانیا.
باسنيوز
