ئێران: بەم زوانە 7 کارمەندی دەستەی بەڕێوەبەری کەشتیە بریتانیەکە ئازاد دەکەین
ئەو 7 کەسە بە سەر بنچینەی" هۆکاری مرۆڤایەتی" ئازاد دەکرێن
عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە تەلەفیزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندوە، ئەو 7 کەسە بە سەر بنچینەی" هۆکاری مرۆڤایەتی" ئازاد دەکرێن.
تا ئێستا نازانرێت هۆکاری ئازادکردنی ئەو 7 کەسە چیە و چارەنوسی 16 کەسەکەی دیکە چی بەسەر دێت
تا ئێستا نازانرێت هۆکاری ئازادکردنی ئەو 7 کەسە چیە و چارەنوسی 16 کەسەکەی دیکە چی بەسەر دێت، تەنها ئاماژە بەوە دراوە بەم زوانە رێگەیان پێدەدرێت ئێران جێ بهێلن.
رێکەوتی 19 ی تەموزی ئەمساڵ، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی"پێشێلکردنی رێساكانی هاتوچۆی دەریایی"، دەستی گرت بەسەر كەشتیەكی نەوتهەڵگری بریتانیادا لە گەروی هەرمز، کەمێک لەومەوبەر گرتەی ڤیدیۆیی ئەو کەشتیە بڵاوکرایەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە لە پێشوتردا، بە تۆمەتی ئەوەی بەرەو سوریا بەڕێكەوتوە، كەشتیەكی نەوتهەڵگری ئێرانی لە لایەن وەزارەتی بەرگری بریتانیاوە لەنزیك جەبەل تاریق دەستیبەسەرداگیرا، ئەوەش بوە هۆی دروستبونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هەردو وڵاتدا.
خەندان
