ئێران مەرجی هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمیەکە
ئێران تەنها بە مەرجێک رازیە کە ئەو بڕە پارەیە وەربگرێت کە لەبەرامبەر فرۆشی نەوتدا بێت
ئاشکراکردنی ئەو مەرجە لەلایەن حکومەتی تاران دوای تێپەربونی کەمتر لە 24 کاتژمێر دێت، لە دەستپێشخەری فەرەنسا بە پێدانی 15 ملیار دۆلار بە قەرز بەو مەرجەی ئێران قۆناغی سێی زیادکردنی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم نەخاتە بواری جێبەجێکردن، لایخۆشیەوە ئێران تەنها بە مەرجێک رازیە کە ئەو بڕە پارەیە وەربگرێت کە لەبەرامبەر فرۆشی نەوتدا بێت.
رەزامەند نەبن بە کرینی نەوتی ئێران بە بەهای 15 ملیار دۆلار، ئەوا قۆناغی سێی دەستبەرداربون لە رێککەوتن ئەتۆمیەکە دەست پێدەکەین
حەسەن رۆحانی، سەرۆکۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری بە ولاتانی ئەوروپا لە بارەی رێککەوتنە ئەتۆمیەکە و وتی" ئەگەر تا رێکەوتی 7ی ئەم مانگە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا رەزامەند نەبن بە کرینی نەوتی ئێران بە بەهای 15 ملیار دۆلار، ئەوا قۆناغی سێی دەستبەرداربون لە رێککەوتن ئەتۆمیەکە دەست پێدەکەین".
داواش لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات، لە ماوەی چوار مانگدا ئەو هەنگاوە جێ بەجێ
حکومەتی تاران داواش لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات، لە ماوەی چوار مانگدا ئەو هەنگاوە جێ بەجێ بکەن تا ئەوانیش بگەرێنەوە بۆ پابەندبونەکانیان بە رێککەوتنەکە.
خەندان
