کامێرایەکی سیخوڕی لە ژوورێکی تایبەتی سەرۆکی مەکسیک دەدۆزرێتەوە
کامێرایەکی چاودێری لە ژوورێکی تایبەتی نووسینگەی سەرۆکی مەکسیک دەدۆزرێتەوە.
ئەندرێس مانوێڵ لۆپیز ئۆبرادۆر، سەرۆکی مەکسیک، کامێراکەی نیشانی رۆژنامەنووسان داوە و رایگەیاندووە، کرێکارانی پاککەرەوە بە رێکەوت، کامێراکەیان دۆزیوەتەوە.
ئەندرێس مانوێڵ رایگەیاندووە، کە هیچ سکاڵایەک تۆمار ناکات، چونکە ”ئەوەی شەڕیگەندەڵی بکات، هیچ شتێکی شاراوەی نییە و ناترسێ“.
سەرۆکی تونس هەروەها رایگەیاندووە، کە کامێراکە لە ژووری نانخواردن دانرابووەوە، کە بەردەوام کۆبوونەوە سیاسییەکانی لەو ژوورە ئەنجام دەدات.
باسنيوز
