پنتاگۆن نزیکەی چوار ملیار دۆلار بۆ پرۆژەکەی دۆناڵد ترەمپ تەرخان دەکات
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) نزیکەی چوار ملیار دۆلار بۆ پرۆژەکەی سەرۆکی ئەمریکا لە باشووری وڵات، تەرخان دەکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ رێگرتن لە گەیشتنی پەنابەرانی ئەمریکای باشوور بە وڵاتەکەی، داوای لە وەزارەتی دارایی و کۆنگرێس کردووە رەزامەند بن لە تەرخانکردنی پێویست بۆ دروستکردنی دیوارێک لەسەر سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4-9-2019، پنتاگۆن رایگەیاندووە، بڕی سێ ملیار و 600 ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی دیوارێک بە رێژایی 280 کیلۆمەتر، تەرخان دەکەن.
پنتاگۆن ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پارەکە لە چوارچێوەی بودجەی 2019 بۆ نۆژەنکردنەوەی بنکە سەربازییەکان لە ناوخۆ و دەرەوە تەرخان کرابوو، بەڵام بڕیاریان داوە لە دروستکردنی دیوارەکەی سەر سنوور، خەرجی بکەن.
