بازرگانێکی تورک بەهۆی هاوردەکردنی شتومەکی سەربازی بۆ ئێران ماوەی دو ساڵ زیندانی دەکرێت

بازرگانێکی تورک بەهۆی هاوردەکردنی شتومەکی سەربازی بۆ ئێران ماوەی دو ساڵ زیندانی دەکرێت
بازرگانێکی تورک سزای دو ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، بە تۆمەتی هاوردەکردنی کاڵای سەربازی لە ئەمریکاوە بۆ ئێران.

وەزارەتی دادی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، رەشیت تاڤان، کە بازرگانێکی بەرەگەز تورکە لە ماوەی ساڵانی نێوان 2013 بۆ 2015 کاڵای سەربازی لە ئەمریکاوە بردوە بۆ ئێران و رادەستی هێزی سەربازی ئێران کراوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتوە، هاوردەکردنی ئەو شتومەکە سەربازیانە نایاساییە و پێشێلی ئەو سزایانەیە کە ئەمریکا بەسەر ئێراندا سەپاندویەتی، بەو هۆیەوە تاڤان ماوەی 27 مانگ زیندانی دەکرێت.

رەشید تاڤانی تەمەن 43 ساڵ، ساڵی 2017 لە رۆمانیا، دوای دەرجوونی فەرمانی گرتن لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپۆل دەستگیرکراو رادەستی دادگای ئەمریکا کرا، رێکەوتی 2 ی ئەم مانگە دانی بەوەدا ناوە بە قاچاخ کاڵا و شتومەکی سەربازی ئەمریکی گواستوەتەوە بۆ هێزی سەربازی ئێران.




خەندان
Top