فەرەنسا پێشنیاری پێدانی 15 ملیار دۆلاری بە ئێران کردوە ئەگەر ئەمریکا رازیبێت
بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ سێشەممە جین لی دریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاندوە، وڵاتەکەی پێشتیاری پێدانی 15 ملیار دۆلاری بەکۆماری ئیسلامی ئێران کردوە لەبەرامبەر گەڕانەوەی بۆ رێکەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 و راشیگەیاندوە بۆ ئەو مەبەستە رەزامەندی ئەمریکا گرنگە.
ئەو پارەیە بەگێڕانەوەی نەوت لەلایەن ئێرانەوە گەرەنتی دەکرێت
لەوبارەیەوە لی دریان بەرۆیتەرزی راگەیاندوە، ئەو پارەیە بەگێڕانەوەی نەوت لەلایەن ئێرانەوە گەرەنتی دەکرێت و ئەو وڵاتەش ناچاردەکات بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنی رێکەوتنە ئەتۆمییەکە.
بەم هەنگاوە سەقامگیری زیاتر بۆ کەنداو دەگێڕنەوە و گفتوگۆکانیش لەبارەی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەستپێدەکەنەوە
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا راشیگەیاندوە، بەم هەنگاوە سەقامگیری زیاتر بۆ کەنداو دەگێڕنەوە و گفتوگۆکانیش لەبارەی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەستپێدەکەنەوە.
سەرکردەکانی ئەوروپا هەوڵی هێورکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنتیان داوە پاش کشانەوەی ئەمریکا لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکە.
