مارەیی کچە نۆ ساڵانەکەی ئێران هەڵوەشێندرایەوە
عەلی سەعیدی، سەرۆکی دادگای شاری بەهمەئی رایگەیاند، مارە بڕینەکە بەشێوەی کاتی بووە و کچەکە نۆ ساڵانەکە لە کوڕێکی 30 ساڵان مارەکراوە، بڕیاربووە دوای شەش ساڵ پێکەوە زەماوەند بکەن، بەڵام مارەبڕینەکە هەڵوەشاوەتەوە.
بەگوتەی سەرۆکی دادگای بەهمەئی، بە رەزامەندی هەردوو بنەماڵە هاوسەرگیرییەکە هەڵوەشێندراوەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری کۆمەڵایەتی پارێزگاریی کۆهگیلویە و بویر ئەحمەد دەڵێت، مارەکردنی کچانی ژێر 13 ساڵ لەو پارێزگایە بووەتە دیاردە.
بەپێی دوایین ئامار، لە یەکساڵدا 124 کچی ژێر 14 ساڵان لە پارێزگای کۆهگیلویە و بویر ئەحمەد ژیانی هاوژینییان پێکهێناوە. مارەکردنی کچانی ژێر 18 ساڵیش لەو پارێزگایە 384 حاڵەت بووە.
