پەرلەمانتارێکی کوێتی هێرش دەکاتە سەر عێراق
سەفا هاشم، پەرلەمانتاری کوێتی لەبارەی سکاڵای عێراق لەسەر کوێت، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ”ئەوە کاری لە مێژینەی عێراقە“.
سەفا هاشم بە ئاماژەکردن بە پەندێکی عەرەبی، کە دەڵێ (کل لە چاوی کول خەسار دەبێ)، پێی وایە عێراق شایستەی هیچ هاوکارییەکی وڵاتەکەی نییە.
پێشتر لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی 2018، کوێت میوانداریی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی بۆ هاوکاریکردنی عێراق کرد و تێیدا بڕی 30 ملیار دۆلار وەک هاوکاریی، بۆ عێراق کۆ کرایەوە.
ئەو لێدوانەی ئەو ژنە پەرلەمانتارە کوێتییە دوای ئەوە هاتووە، کە عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کوێتی بە دەستدرێیکردن بۆ سەر سنوورە ئاوییەکانی وڵاتەکەی، تۆمەتبار کردوو.
باسنيوز
