وه‌زیری به‌رگری توركیا : ئێمە ده‌توانین چی پێویسته بیكەین له باره‌ی پرسی ناوچه‌ی ئارامی خۆرهه‌ڵاتی فورات
خلووسی ئاكار گوتیشی: "توركیا ده‌توانێت چی پێویسته بیكات له باره‌ی پرسی ناوچه‌ی ئارامی خۆرهه‌ڵاتی فورات".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه پلانی (ب)یمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مه‌ریكا پاشگه‌ز بێته‌وه له‌و به‌ڵێنانه‌ی به توركیای داوه و ناچارین جێبه‌جێی بكه‌ین".
وه‌زیری به‌رگری توركیا، باسی له‌وه‌شكرد، "وڵاته‌كه‌ی ئه‌زموونی خۆی له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به منبج و ره‌قه له یاد ناچێت. هه‌ر بۆیه به وردی چاودێری پابه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین به به‌ڵێنه‌كانه‌وه و هیچ شتێكیش قبووڵ ناكه‌ین، ئه‌گه‌ر به وردی هه‌موو زانیارییه‌كانی تاوتوێ نه‌كه‌ین".
K24
