له جیهاندا زیاتر له حه‌وت ملیۆن منداڵی په‌نابه‌ر له مافی خوێندن بێبه‌ش كراوون
له راپۆتی كۆمیسیۆنه‌كه‌دا هاتووه، پێشتر له سه‌دا 63ی منداڵی ئاواره و په‌نابه‌ران له قۆناغی سه‌ره‌تایی چووبوونه به‌ر خوێندن، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه كه‌م بووه‌ته‌وه بۆ له‌سه‌دا 24.
سه‌باره‌ت به خوێندنی زانكۆش راپۆرتی كۆمیسیۆنه‌كه ئاشكرایكردووه، ته‌نیا له سه‌دا 3ی قوتابیانی ئاواره و په‌نابه‌ران مافی خوێندنیان له زانكۆ بۆ ده‌سته‌به‌ر كراوه.
كۆمیسیۆنه‌كه داوای له‌و وڵاتانه كردووه، كه ئاواره و په‌نابه‌ریان له خۆگرتووه، رێگه بده‌ن، هه‌لی خوێندن بۆ منداڵی ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
K24
