له‌ جیهاندا زیاتر له‌ حه‌وت ملیۆن منداڵی په‌نابه‌ر له‌ مافی خوێندن بێبه‌ش كراوون

له‌ جیهاندا زیاتر له‌ حه‌وت ملیۆن منداڵی په‌نابه‌ر له‌ مافی خوێندن بێبه‌ش كراوون
كۆمیسیۆنی تایبه‌ت به‌ خوێندنی په‌نابه‌رو ئاواره‌كانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له‌ جیهاندا 7 ملیۆن و 100 هه‌زار منداڵ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه‌ ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن، له‌ مافی خوێندن بێبه‌ش كراوون.

له‌ راپۆتی كۆمیسیۆنه‌كه‌دا هاتووه‌، پێشتر له‌ سه‌دا 63ی منداڵی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایی چووبوونه‌ به‌ر خوێندن، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه‌ كه‌م بووه‌ته‌وه‌ بۆ له‌سه‌دا 24.

سه‌باره‌ت به‌ خوێندنی زانكۆش راپۆرتی كۆمیسیۆنه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، ته‌نیا له‌ سه‌دا 3ی قوتابیانی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران مافی خوێندنیان له‌ زانكۆ بۆ ده‌سته‌به‌ر كراوه‌.

كۆمیسیۆنه‌كه‌ داوای له‌و وڵاتانه‌ كردووه‌، كه‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ریان له‌ خۆگرتووه‌، رێگه‌ بده‌ن، هه‌لی خوێندن بۆ منداڵی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.




K24
Top