سەرۆك وەزیرانی لوبنان باری نائاسایی ئابوری رادەگەیەنێت

سەرۆك وەزیرانی لوبنان باری نائاسایی ئابوری رادەگەیەنێت
سەرۆك وەزیرانی لوبنان رایگەیاند، وڵاتەكەی دۆخی نائاسایی ئابوری رادەگەیەنێت و حكومەتیش دەستی كردوە بە كاركردن لەسەر پلانی پەرەپێدان و خێراكردنی دارایی گشتی.

ئابوری وڵاتەكەی لە دۆخێكی باشدا نیە


سەعد حەریری، سەرۆك وەزیرانی وڵاتی لوبنان لە دوایین لێدوانیدا دوێنێ دوشەممە رایگەیاند، "ئابوری وڵاتەكەی لە دۆخێكی باشدا نیە و بەوهۆیەوە حكومەت كاردەكات لەسرە پلانی خێراكردن و پەرەپێدانی دارایی گشتی".

ئاماژەی بەوەشكرد "وەزیر و سیاسەتمەتداران سەبارەت بەو بابەتە كۆبونەتەوە و رێككەوتون لەسەر ژمارەیەك پلان كە دارایی گشتی و ئابوری وڵات دەخاتە سەر رێگەیەك بۆ بەردەوامبونی زیاتر، هەر لەو كۆبونەوەیەدا رێككەوتوین لەسەر راگەیاندنی باری نائاسایی ئابوری لە وڵاتدا".

پێویستە لەسەرمان وەك حكومەت رێكاری خێرا بگرینەبەر


هاوكات حەریری بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند "ئەو دۆخە ئابوریەی ئێستا سەختە و پێویستە لەسەرمان وەك حكومەت رێكاری خێرا بگرینەبەر لەبارەی تەواوكردنی بابەتی بودجە و كەمكردنەوەی تا كێشەمان نەیەتە رێگە".

لە درێژەی وتەكانیدا ئەو بەرپرسەی لوبنان وتی "كۆبونەوەكان لەوبارەیەوە بەردەوام دەبن و حكومەت لە ئامانجیدا هەیە لە تا كۆتایی ساڵی 2022 بۆ ماوەی سێ ساڵ رێگربێت لە تێپەڕاندنی لەسەدا پێنجی بودجە لە داهاتی گشتی ناوخۆ".

بەرپرسانی لوبنان، سەبارەت بە ئابوری وڵاتەكەیان و قەیرانی دارایی هۆشداریان داوە و ئاماژە بەوەدەكەن گەر گۆرانكاری بەسەر رێكارەكاندا نەیەت گەشەسەندنی ئابوری لە مەترسیدایە.







خەندان
Top