حەسەن ڕۆحانی : تا ئێستا بڕیاری دانوستان لەگەڵ ئەمریکامان نەداوە
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی ئەگەری دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرای کرد هەتا ئێستا لەمبارەوە بڕیارمان نەداوە و سیاسەتی ئێران عەلی خامنەیی دیاریی دەکات.
حەسەن ڕۆحانی کە ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی٩ی٢٠١٩ لە ڕێوڕەسمێکدا لە تاران لە گوتارێکدا گوتی: "ئەگەر لەگەڵ لایەنە ئەورووپییەکان لەبارەی ڕێککەوتنی ناوکی نەگەینە ڕێککەوتن، هەنگاوی سێیەم بۆ پابەندنەبوون بە بەڵێننەیکان جێبەجێ دەکەین".
سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە: "سیاسەتی ئێران لەلایەن عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامییەوە دەستنیشان دەکرێت"
ئەم لێدوانانەی ڕۆحانی لەبارەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا چەند جارێک داوای دانوستانی لەگەڵ ئێران کردووە و پاش کۆبوونەوەی وڵاتانی "جی حەوت" لە فەڕەنسا و هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ لێک نزیککردنەوەی هەردوو وڵات، ئێران ئاشکرای کرد کە هیچ هەوڵێک بۆ دانوتان لەگەڵ ئەمریکا لە گۆریدا نییە.
هاوکات عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنێ دووشەممە لەگەڵ کارناسانی فەڕەنسی لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناوکی بۆ ماوەی دە کاتژمێر گفتوگۆی کردووە.
لە بەرانبەردا مهحموود واعیزی، بهرپرسی نووسینگهی سهرۆك كۆماری ئێران، رای گهیاندووە، له چهند رۆژی داهاتوودا ئێران ههنگاوی دیكه لهبارهی رێككهوتنی ناوكیی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یهك دهنێت.
واعیزی، له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ كهناڵێكی تهلهفزیۆنی ئێران گوتی: "ئهگهر رێككهوتنی ناوكی سوودی نهبێت بۆ ئێران، ههنگاوی دیكه دهنێین".
باسنيوز
