ئێران: مووشەكێك لە ناوەندی ئیمام خومەینی تەقیەوە
عەلی روبەیعی گوتەبێژ بە ناوی حكوومەتی ئێران رایگەیاند تەقینەوەكە نەبووەتە هۆی زیانی گیانی، تا ئێستەش هیچ بەڵگەیەك لەسەر بوونی دەستی تێكدەرانە لە تەقینەوەكەدا ئاشكرا نەبووە.
جێی باسە رۆژی شەممەی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وێنەی تەقینەوەی کەشتیەکی ئاسمانی ئێرانی لە ناوەندی ئاسمانیی ئیمام خومەینیدا ئمیما بڵاوکردبووەوە، ئەمەش سێیەم شکستی دەوڵەتی ئێران بوو لە هەڵدانی مووشەکی زیرەک و مانگی دەستکرد بۆ بۆشایی ئاسمان لەمساڵدا.
گوتەبێژەكەی ئێران ئەوەشی گوتبوو كە زاناكانیان سەرقاڵی چارەسەركردنی هەڵەکانن.
ئێران پێشتر دوو جار مانگی دەستكردی هەڵداوەتە بۆشایی ئاسمان، یەکەم جار لە ساڵی 2009 مانگی دەستکردی (ئومێد)ی هەڵدا، دووەم جاریش ساڵی 2011 بوو، كاتێ مانگی دەستکردی (رەسەد)ی هەڵدا.
