سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئیسرائیل: مووشه‌كه‌كانی حزبوڵڵا له ئه‌تۆمی ئێران مه‌ترسیدارترن
ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی "مكان" له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئه‌منیی وڵاته‌كه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئاشكرا بكات بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا ئیسرائیل له سێ به‌ره‌ی جیاوازه‌وه ده‌ستی به جووڵه كردووه و دووپاتیكرده‌وه، ئێستا ته‌ل ئه‌ڤیڤ د‌رك به‌وه ده‌كات، كه پڕۆژه‌ی مووشه‌كه وردپێكێنه‌ره‌كانی حزبوڵڵا گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی و دوای ئه‌ویش پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمی ئێران به پلای دووه‌م دێت، بوونی هێزه‌كانی ئێرانیش له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سووریا، لوبنان، عێراق و یه‌مه‌ن پله‌ی سێیه‌می به‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه‌ی ئیسرائیل راشیگه‌یاندووه، ناكرێت ئیسرائیل خۆی راده‌ستی ئه‌و واقعه بكات، كه به هه‌زاران مووشه‌كی وردپێكێنه‌ر ده‌وره‌دراوه و ده‌توانن هه‌موو سوچێكی ئیسرائیل بكه‌نه ئامانج.
گوتیشی: ئیسرائیل له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی دوێنێی حزبوڵڵا ئامانجه‌كه‌ی به وردی پێكاوه، هه‌روه‌ها پێویسته ئیسرائیل هیچ پاساوێك نه‌داته ده‌ستیان، كه ببێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێك كه هیچ لایه‌نێك هیوای بۆ ناخوازێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وێڕای ئه‌و بانگه‌شه ملهوڕییانه‌ی له حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌منیداری گشتی حزبوڵڵاوه ده‌یبیستین، كه‌چی ناوبراو داوای له میشێل عون، سه‌رۆكی لوبنان كردووه، به زووترین كات كار بۆ وه‌ستاندنی بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل بكات، هاوكات ته‌ل ئه‌ڤیڤ چه‌ندین په‌یامی له ئه‌مه‌ریكا، میسر و فه‌ره‌نساوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێگه‌یشتووه.
