ژینگەپارێزان هەوڵی پاراستنی دارستانەکانی ئەمازۆن دەدەن

ژینگەپارێزان هەوڵی پاراستنی دارستانەکانی ئەمازۆن دەدەن
نزیکەی مانگێکە دارستانەکانی ئەمازۆن دەسووتێت، ژینگەپارێزان و خەڵکی رەسەنی ئەمازۆن بۆ پاراستن و نەسووتاندنی زیاتری دارەکان لەلایەن جووتیارانەوە، رۆژانە بە دارستانەکان دەگەڕێن و چاودێری ناوچەکە دەکەن.

ژینگەپارێزان و خەڵکی رەسەنی ناوچەکە داوادەکەن رێکخراوەکانی تایبەت بە پاراستنی ژینگەش هاوکارییان بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە ژمارەیەک جووتیار و گروپێکی تایبەت بۆ سوود وەرگرتن لە دار و درەختەکان بە هۆکاری گڕگرتنی دارستانی ئامازۆن تۆمەتبارکراون و تاوەکو ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە.
Top