هەدەپە خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە ئامادە دەكات
تەمەللی لە گردبوونەوەی جەماوەریی ئامەد بۆ پرۆتستۆكردنی دوورخستنەوەی سێ سەرۆك شارەوانیی هەدەپە گوتارێكی پێشكەش كرد و باسی لە هەڵبژاردنی پێشوەختە كرد لە توركیا.
تەمەللی گوتی ئەوان وا دەزانن دەتوانن ئەم شارە بەڕێوەببەن، بەڵام بە هەڵەدا چوونە، دەڵێن تا ٢٠٢٣ هیچ هەڵبژاردنێك بوونی نیە، پێتان دەڵێین سندوق دێتە بەردەمتان و خۆتانی بۆ ئامادە بكەن.
لای خۆیەوە سەلجوق مزراكلی هاوسەرۆكی شارەوانیی دوورخراوەی ئامەد لە وتارێكدا هەموو ئەو تۆمەتانەی رەت كردەوە كە پارەی شارەوانیی ئامەد بۆ پەكەكە بنێرن.
گوتیشی "ئەوان دەڵێن پارەتان بۆ قەندیل ناردووە، ئەمە درۆیە و خوا دەیزانێ كە وا نیە. داواكارم خودا تۆڵەی ئەو تۆمەتەیان لێ بكاتەوە“.
