ئێران بەهێز هەڕەشە لە وڵاتانی ئەوروپا دەكات

ئێران بەهێز هەڕەشە لە وڵاتانی ئەوروپا دەكات

لە چوارچێوەی بەردەوامی گرژی و ئاڵۆزیەكاندا سەبارەت بە رێككەوتنە ئەتۆمیەكە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە هەنگاوێكی نوێ و بەهێز هەڕەشە لە وڵاتانی ئەوروپا دەكات.

هەنگاوێكی زۆر بەهێزتر و جیاوازتر دەبێت لە هەنگاوەكانی پێشوی

ئەمڕۆ دوشەممە، عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی درەوەی ئێران رایگەیاند "هەنگاوی سێیەمی ئێران لە كەمكردنەوەی پابەندیەكانی تایبەت بە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكە، زۆر بەهێزتر و جیاوازتر دەبێت لە هەنگاوەكانی پێشوی".

بە مەبەستی بەدیهێنانی هاوسەنگیە لەنێوان ئەرك و مافەكانی حكومەتەكەدا

ئاماژەی بەوەشكرد "هەنگاوی سێیەمی تاران بۆ كەمكردنەوەی پابەندیەكانی ئامادەیە بۆ جێبەجێكردن و بە مەبەستی بەدیهێنانی هاوسەنگی لەنێوان ئەرك و مافەكانی حكومەتەكەدا لە چوارچێوەی رێككەوتنە ئەتۆمیەكە ئەو هەنگاوە لە هەنگاوەكانی دیكە جیاوازتردەبێت".

لەكاتێكدا لەماوەی رابردودا فرەنسا لەگەڵ ئیران كۆبوەوە و چەندین دانوستانیان سەبارەت بە رێككەوتنە ئەتۆمیەكە ئەنجامدا، بەڵام هێشتا ئێران پێداگرە لەسەر هەنگاونانی بەرەو كەمكردنەوەی پابەندیەكانی بە رێككەوتننامەكە، ئەگەر هەوڵەكانی فرەنسا نەگاتە هیچ دەرەنجامێك".

پێشتریش محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "لە ئەگەری نەگەڕانەوەی لایەنەكانی رێككەوتننامەكە بۆ پاەبندبونیان بە مەرجەكانی ناو ئەو رێككەوتنە، تاران لە رێكەوتی 6ی ئەیلول-دا هەنگاوی سێیەم لە كەمكردنەوەی پابەندیەكانی بە ئەنجام دەگەیەنێت".




خەندان
Top