بریتانیا ناردنی فڕۆكە بۆ ناوچەكانی كەنداو تاوتوێ دەكات
بە مەبەستی پاراستنی كەشتیە نەوتهەڵگرەكانی ئەو وڵاتە دەبێت
سەرچاوە هەواڵیەكانی بریتانیا ئەمڕۆ دوشەممە بڵاویانكردەوە، بریتانیا بە جددی بابەتی ناردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ ناوچە ئاویەكانی كەنداو تاوتوێدەكات و ئەو فڕۆكانەش بە مەبەستی پاراستنی كەشتیە نەوتهەڵگرەكانی ئەو وڵاتە دەبێت كە بە كەنداودا تێدەپەڕن.
لە وڵاتانی سوریا و عێراق كاروبارەكانی چاودێری سەربازی ئەنجامدەدەن
بە گوێرەی تەلەفزیۆنی سكای نیوز-ی بریتانی، لە ئێستادا حكومەتی لەندەن فڕۆكەی بێفرۆكەوانی جۆری (ریبەر) هەیە كە لە وڵاتی كوەیت جێگیرن و لە هەریەك لە وڵاتانی سوریا و عێراق كاروبارەكانی چاودێری سەربازی ئەنجامدەدەن.
ئەو پێگە هەواڵیە ئاماژەی بەوەشكردوە "ئەگەر رێكارەكانی تایبەت بە بڵاوكردنەوەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە كەنداو جێبەجێبركێت، پێشبینی دەكرێت ئەو فڕۆكە بریتانیانەی لە ئێستادا لە وڵاتی كوەیت-ن بۆ كاری دیكە بەكاربهێنرێن".
ئەوە لەكاتێكدایە، هەینی رابردو 30ی ئاب، بریتانیا داوایكرد پشتگیریەكی بەرفراوان هەبێت بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو هەڕەشانەی دژ بە كەشتیە نەوتهەڵگرەكان لە كەنداو و گەروی هورمز هەیە، پاش ئەوەی لە مانگی تەمموز-ی ئەمساڵدا كەشتیەك بە فرۆكەی بریتانیاوە لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستیبەسەرداگیرا.
خەندان
