ئه‌مه‌ریكا له دژی حزبوڵڵای لوبنان پشتگیری خۆی بۆ ئیسرائیل راگه‌یاند
گرینبڵات له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له‌باره‌ی دوایین گرژییه‌كانی نێوان حزبوڵڵای لوبنانی و ئیسرائیل نووسیویه‌تی: "مووشه‌كه‌كان له لوبنانه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون. ئێران بریكاری له لوبنان و غه‌زه هه‌یه كه زیان به ئیسرائیل ده‌گه‌یه‌نن و ده‌رفه‌تی ئاشتی به‌رته‌سك ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ڕه‌شه له ئاینده‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی ره‌ها له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌وه‌ستێته‌وه و له‌وه‌دا پشتگیری ده‌كات، كه مافی ته‌واوی هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌رگری له خۆی بكات".
ئه‌مه له كاتێكدایه، میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه، حزبوڵڵای لوبنانی چه‌ند مووشه‌ك و دژه تانكێكی ئاراسته‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئیسرائیل كردووه.
هاوكات حزبوڵڵاش رایگه‌یاند، له هێرشه‌كه‌یاندا ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربازی ئیسرائیلیان له گوندێكی باكووری ئه‌و وڵاته پێكاندووه و كوژراو و برینداریش له ریزی سه‌ربازانی ئیسرائیل هه‌بووه، به‌ڵام دواتر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بنیامین ناتانیاهۆ ره‌تی كرده‌وه، هیچ زیانێكی گیانی له‌و هێرشانه‌ی حزبوڵڵا كه‌وتبێته‌وه.
K24
