وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: پشتیوانی مافی بەرگری لەخۆكردنی ئیسرائیل دەكەین

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: پشتیوانی مافی بەرگری لەخۆكردنی ئیسرائیل دەكەین
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند پشتیوانی مافی بەرگری لەخۆكردنی ئیسرائیل دەكەن. دووپاتیشی كردەوە كە دەبێ حزبوڵای لوبنانی واز لە هێرشە دوژمنكارانەكانی بێنێ كە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر لوبنان و سەقامگیرییەكەی.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە میلیشیاكانی حزبوڵڵا چه‌ند مووشه‌كێكیان ئاراسته‌ی ناو خاكی ئیسرائیل كرد و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی ئیسرائیلیشیان كرده‌ ئامانج، له‌ ئەنجامدا سه‌ربازێكی ئیسرائیلی كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو. دوای ئەوە سوپای ئیسرائیل بە توندی وەڵامی دایەوە و لە بەرپەرچدانەوەكەدا زیاتر لە 100 مووشەكی ئاراستەی خاكی لبنان كرد.

لەمبارەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە ئەوەی ئەمڕۆ لە لوبنان ڕووی دا، نمونەیەكی ئاشكرایە لە ڕۆڵی ئێران لە پشتیوانیكردنی میلیشیاكان.

هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە ئەمریكا پشتیوانی لە ئیسرائیل دەكات لە پرسی مافی بەرگریكردن لەخۆیدا.
Top