بەرازیل سووتانی دارستانەکانی ئەمازۆن بۆ 60 رۆژ قەدەخەدەکات

بەرازیل سووتانی دارستانەکانی ئەمازۆن بۆ 60 رۆژ قەدەخەدەکات
حکومەتی بەرازیل سووتانی دارستانەکانی ئامازۆنی بۆ 60 رۆژ قەدەخەکرد، جووتیارانی بەرازیل ناهێڵن کەناڵەکانی میدیا رووماڵی سووتانی دارستانەکان بکەن رێگرییان لێدەکەن.

سەرەڕای یاساکەی حکومەت ئاگرەکەی دارستانەکانی ئەمازۆن بەردەوامەن، یەکێک لە دارستانەکان دەسووتێت و کەس نییە ئاگرەکە بکوژێنێتەوە. رووداو پەیوەندی بە ئەفسەرانی ئاگرکوژێنەوە دەکات، بەڵام ئامادەنین هیچ لێدوانێک لەبارەی کوژرانەوەی ئاگرەکە بدەن.

حکومەتی بەرازیل دەیەوێت دارستانەکان بۆ پێشخستنی ئابووری وڵاتەکەی بەکاربهێنێت.

ئێدسۆن پینتۆ، پارێزەر، دەڵێت: "ئەمساڵ کێشەکە زۆر گەورەیە و حکومەت دەستیکردووە بە پشتگوێخستنی هەموو ئەو کێشانەی کە لێرە هەمانە ، هەموو ئەمانە لەبەرئەوەیە بازرگانی کشتوکاڵ لە ئەمازۆن پەرەپێبدەن، چونکە پێیانوایە باشترین رێگەیە بۆ پێشخستنی ئابووری لە ئەمازۆن".
Top