هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردوغان بۆ هه‌سه‌ده هاته ده‌نگ
ئه‌و هێزه‌ی سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختی كرده‌وه، هێزه‌كانیان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ "هه‌سه‌ده"، توانیویانه له ماوه‌ی ته‌ینا 4 مانگی رابردوودا، زیاتر له 225 چه‌كداری داعش ده‌ستگیر بكه‌ن، وێڕای له‌ناوبردن و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 2 ته‌ن ته‌قه‌مه‌نی له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا.
لیوا ئیریك هێل، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی له هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ڕێوه‌به‌ری هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له هاوپه‌یمانی دژ به داعش گوتی: "هاوبه‌شه‌كانمان له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه سه‌خته سه‌ربازییه‌كانیان بۆ راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش و بنبڕكردنی ئه‌و رێكخراوه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌رده‌وامن"، گوتیشی: "هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن".
ئه‌و فه‌رمانده ئه‌مه‌ریكییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌م دواییانه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات پشتیوانی‌یان له رێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌باره‌ی میكانیزمی ئه‌منییه‌وه كردووه، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی لابردنی ساتره‌كان و دوورخستنه‌وه‌ی چه‌كی قورس له سنووره‌كانی توركیا".
روونیشیكرده‌وه، "هێشتا ته‌حه‌دییاته ئه‌منییه‌كان هه‌ر ماون، به‌ڵام هاوپه‌یمانه‌كانمان له هه‌سه‌ده بۆ شكستهێنانی یه‌كجاره‌كی به داعش، هه‌نگاوی راست و درووست له ناوچه‌كه ده‌نێن".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبووه، ئه‌گه‌ر به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا سوپای توركیا كۆنترۆڵی ناوچه‌ی ئارام نه‌كات، به تاكلایه‌نه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له باكووری سووریا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌ردوغان له لێدوانێكدا له رێوڕه‌سمی پێدانی بڕوانامه به ده‌رچووانی زانكۆی سه‌ربازی له ئیستانبوڵ دووپاتیكرده‌وه، "چیتر بۆ راگه‌یاندنی ناوچه‌ی ئارام له رۆژهه‌ڵاتی فورات ئارام ناگرین.. ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌مدا هێزه‌كانمان كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه نه‌كه‌ن، پلانی تایبه‌تی خۆمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".
