لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر زیندانێک لە یەمەن 100 کەس کوژران

لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر زیندانێک لە یەمەن 100 کەس کوژران
لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر زیندانێک لە پارێزگای زەمار لە یەمەن، زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون.

عەباس ئەلعەمدی، جێگری پارێزگاری زەمار رایگەیاند، هاوپەیمانی عەرەبی بەسەرۆکایەتی سعودیە رۆژی یەکشەممە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر زیندانێک لە پارێزگاکەیان ئەنجامداوە، کە لە هێرشەکەدا زیاتر لە کەس گیانیان لە دەستداوە و دەیان کەسی دیکەشی بریندارن.

هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعودیە رەتیدەکاتەوە زیندانی کردبێتە ئامانج و دەڵێت، کۆگایەکی چەکی حووسییەکانیان لە پارێزگاکە کردووەتە ئامانج، کە شوێنی هەڵگرتنی درۆن و مووشەک بووە.

بەڵام خاچی سووری نێودەوڵەتی دەڵێت، هێرشەکە لەلایەن هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە ئەنجامدراوە و لانیکەم 100 کەس کوژراون.

خاچی سووری نێودەوڵەتی راشیگەیاندووە، ئەو باڵەخانەیە پێشتر کۆلێژ بووە بەڵام بەهۆی شەڕەوە چۆڵبووە، دواتریش بووەتە شوێنی زیندانیکردن.
Top