ناتانیاهۆ به‌ڵێن ده‌دات: لوبنان باجێكی قورس ده‌دات
ناتانیاهۆ له لێدوانێكدا به‌ر له ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی دووپاتیكرده‌وه، لوبنان باجێكی زۆر قورسی ئه‌و هێرشه‌ی حزبوڵڵا ده‌داته‌وه، كه بۆ سه‌ر باكووری ئیسرائیل ئه‌نجامیدا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل داوای له وه‌زیرانی حكوومه‌ته‌كه‌شی كرد، هیچ لێدوانێك له‌باره‌ی گرژییه‌كانه‌وه نه‌ده‌ن، له‌كاتێكدا به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنانی له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا، ناتانیاهۆ كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هیندۆراس له دیدارێكدا بوو، دیداره‌كه‌ی پچڕاند.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ دوو گروپی چه‌كداری سه‌ر به حزبوڵڵای لوبنانی كرده‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ سه‌ر گوندی ئه‌فیفیم له باكووری ئیسرائیل ئه‌نجامدا و، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌ربازێك كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه.
له‌كاتێكیشدا شه‌ڕی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامه، باری له‌ناكاو له نه‌خۆشخانه‌كانی باكووری ئیسرائیل راگه‌یه‌ندراوه.
