ژمارەی کاندیدانی سەرۆکایەتیی تونس ئاشکرا کرا
رۆژی پێنجشەممە 25-7-2019، سەرۆکایەتیی کۆماری تونس رایگەیاند، باجی قائید سەبسی، سەرۆکی تونس لە کاتژمێر 10:25 خولەک، کۆچی دوایی کرد.
دەستەی هەڵبژاردنی تونس رایگەیاندووە، 26 کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار تونس کاندید کردووە، کە دووانیان ژنن، دووانیان سر بە حزبی ئیسلامین، یەکێکیان لە زیندان دایە و یەکێکیش بەهۆی ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، رای کردووە و ئێستا لە دەرەوەی وڵاتە.
دوای کۆچی دوایی باجی قاید سەبسی، پەرلەمانی تونس بڕیاری دا رۆژی 15-9-2019 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە وڵاتەکەی ئەنجام بدرێت و دوا رۆژیش بۆ خۆ کاندیدکردن، رۆژی 9-8-2019ـە، لەکاتێکدا، ئەگەر ئەو بارە لە ناکاوە نەهاتبوایە پێش، هەڵبژاردنەکە لە مانگی 11ـی ئەمساڵ ئەنجام دەدرا.
دیارترین کاندیدەکانی سەرۆکایەتیی تونس:
- عەبدولفەتاح مۆرۆ، جێگری سەرۆکی پارتی نەهزەی ئیسلامی.
- مونسیف مەرزوقی، سەرۆکی پێشووی تونس (2001-2014).
یەکەم سەرۆکی عەرەبی بوو بە هەڵبژاردن بووە سەرۆک و دوای تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی، دەستبەرداری دەسەڵات بوو.
- حەمادی جەبالی، سەرۆک وەزیرانی تونس لە (2011-2013).
- مەهدی جومعە، سەرۆک وەزیرانی تونس لە (2014-2015).
- یوسف شاهد، سەرۆکی ئێستای حکوومەت و سەرۆکی پارتی تەحیا تونس
تونس وڵاتێکی عەرەبییە و کەوتووەتە باکووری کیشوەری ئەفریقیا. هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتانی لیبیا لە باشووری رۆژهەڵات و جەزائیر لە رۆژئاوا. ئەو وڵاتە سنوورێکی فراوانی لە رۆژهەڵاتەوە بە باکووری رۆژهەڵات تا دەگاتە باکوور و باکووری رۆژئاوا، کەوتووەتە سەر ئاوی دەریای ناوەڕاست
باسنيوز
