حه‌سه‌ن نه‌سروڵا: خاوه‌نی هه‌مان ئه‌و چهكانهین كه ئیسرائیل هه‌یه‌تی
خاوه‌نی هه‌مان ئه‌و چهكانهین كه ئیسرائیل هه‌یه‌تی
حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە وتارێکدا به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌م شه‌وی عاشورا و سه‌ره‌تای ساڵی كۆچی رایگەیاند، "خاوه‌نی هه‌مان ئه‌و چهكانهین كه ئیسرائیل هه‌یه‌تی، به‌ڵام كارگه‌ی دروستكردنی چه‌ك و موشه‌كی پێشكهوتومان نییه، ئه‌گه‌ر هه‌مانبێت نه له كه‌س ده‌ترسین نه شه‌رمیش له كه‌س ده‌كه‌ین، به‌ڵكو به شانازیه‌وه ئاشكرامان ده‌كرد".
له‌ناو لوبنان روبه‌ڕوی هێرشه‌كانی ئیسرائیل ده‌بینه‌وه
ئاماژەی بەوەشکرد، "بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل به ئاشكرا هێرشه‌كانییان له عێراق، سوریا و لوبنان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، ئێمه‌ش له‌ناو لوبنان روبه‌ڕوی هێرشه‌كانی ئیسرائیل ده‌بینه‌وه".
نه‌سروڵا وتیشی، "ئیسرائیل له‌ناو خاكی لوبنان به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌ستی به‌هێرشكردن كردوە، ئه‌مه‌ش پێویستی به وه‌ڵامدانه‌وه هه‌یه".
خەندان
