سەرۆکی ئەڵمانیا دان بە تاوانێکی وڵاتەکەیدا دەنێت
سەرۆکی ئەڵمانیا دان بە تاوانێکی وڵاتەکەیدا دەنێت و داوای لێبووردن لە پۆڵەندییەکان دەکات.
فرانک وۆڵتەر شتانمایر، سەرۆکی ئەڵمانیا لە رێوڕەسمێکی تایبەت بە یادکردنەوەی قوربانییانی جەنگی جیهانیی دووەم، لە شاری فیلۆن لە پۆڵەندا، داوای لێبووردنی لە گەلی پۆڵەندی کرد بەوهۆی تاوانەکانی وڵاتەکەی لە دژی ئەو گەلە.
فرانک وۆڵتەر شتانمایر دانی بە بەرپرسیارێتیی وڵاتەکەی لە کوشتنی هاووڵاتییانی پۆڵەندی لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەم ناوە و رایگەیاندووە، ”سەری رێز قوربانییە پۆڵەندییەکان دادەنوێنم“.
سەرۆکی ئەڵمانیا هەروەها رایگەیاندووە، ئەڵمانەکان ”تاوانی دژە مرۆڤایەتی“یان ئەنجام داوە و ”هەرگیز لەبیر ناکەین، دەمانەوێ بەردەوام یادی بکەینەوە“.
لە جەنگی جیهانیی یەکەم، یەکەم مووشەکی سوپای ئەڵمانیای نازی بە سەرۆکایەتیی ئەدۆڵف هیتلەر، لە شاری فیلۆن کەوتە خوارەوە.
باسنیوز
