حزبوڵڵای لوبنانی هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئیسرائیل ده‌كات
نه‌سروڵڵا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، ئه‌وان خاوه‌نی هه‌مان ئه‌و چه‌كانه‌ن كه ئیسرائیل هه‌یه‌تی، به‌ڵام كارگه‌ی دروستكردنی چه‌ك و مووشه‌كی پێشكه‌وتوویان نییه.
نه‌سروڵڵا له گوتارێكدا به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌م شه‌وی عاشوورا و سه‌ره‌تای ساڵی كۆچی دووپاتیكرده‌وه، ناتانیاهۆ به ئاشكرا هێرشه‌كانییان له عێراق، سووریا و لوبنان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، ئێمه‌ش له‌ناو لوبنان رووبه‌رووی هێرشه‌كانی ئیسرائیل ده‌بینه‌وه.
ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی باسی ئه‌وه‌شی كرد، ئیسرائیل له‌ناو خاكی لوبنان به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌ستی به‌هێرشكردن كرد، ئه‌مه‌ش پێویستی به وه‌ڵامدانه‌وه هه‌یه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، حزبوڵڵا خاوه‌نی هه‌مان ئه‌و چه‌ك و مووشه‌كانه‌یه كه ئیسرائیل هه‌یه‌تی، به‌ڵام كارگه‌ی دروستكردنی مووشه‌كی پێشكه‌وتوویان نییه، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر هه‌مانبێت نه له كه‌س ده‌ترسین نه شه‌رمیش له كه‌س ده‌كه‌ین، به‌ڵكو به شانازیه‌وه ده‌مان ئاشكرامان ده‌كرد".
به‌ر له چه‌ند رۆژێك، ئیسرائیل به‌رپرسیارێتی خۆی له زنجیره‌یه‌ك هێرش بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حزبوڵڵای لوبنانی و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له ناو خاكی سووریا و لوبنان راگه‌یاند، له‌كاتێكیشدا ناتانیاهۆ ناراسته‌وخۆ دانی به‌وه‌دا ناوه كه له عێراق رووبه‌ڕووی ئێران ده‌بنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته به فه‌رمی به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشانه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، كه له عێراق چه‌ند كۆگا و جبه‌خانه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی كرده ئامانج، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه ناتانیاهۆ له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا گوتوویه‌تی: "له‌مه‌ودوا هیچ شوێنێكی ناوچه‌كه بۆ هێزه‌كانی ئێران ئارام نابێت".
