سوپای ئەمریکا: سەرکردەکانی ئەلقاعیدەمان لە ئیدلب کردنە ئامانج
ئێرڵ براون، گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا گوتی، هێرشەکە سەرکردەکانی رێکخراوی ئەلقاعیدەی لە باکووری ئیدلب کردوەتە ئامانج و ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو سەرکردانەی ئەلقاعیدە لە رێگەی هێرشەکانیانەوە هەڕەشەبوون لەسەر "هاووڵاتییانی ئەمریکی، هاوبەشەکانمان و خەڵکی سڤیلی بێتاوان".
براون ئاماژەی بەوەنەکردووە، لەو هێرشەدا چ جۆرە چەکێک بەکارهێندراوە.
ئەمڕۆ هێرشێکی مووشەکی کرایەسەر پارێزگای ئیدلبی سووریا و چالاکوانان دەڵێن، هێرشە مووشەکییەکە بەرپرسانی دەستەی تەحریری شامی کردوەتە ئامانج و بەو هۆیەوە زیاتر لە 40 کەسیان کوژراون.
