لە فەرەنسا بە هێرشی چەقۆ کەسێک کوژرا و نۆ کەسیش برینداربوون
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، یەکێک لە هێرشکارەکان دەستگیرکراوە، ئەوی دیکەیان رایکردووە و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت.
هێرشەکە لە نزیک وێستگەی میترۆی لاورێنت بۆنێڤی لە نزیک شاری لیۆن روویداوە. تاوەکو ئێستا پاڵنەری پشت ئەنجامدانی هێرشەکە و ناسنامەی هێرشکارانیش دیارنین.
