ئەردۆغان: چاومان لە خاکی وڵاتانی دراوسێ نییە

ئەردۆغان: چاومان لە خاکی وڵاتانی دراوسێ نییە
سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی چاوی لە داگیرکردنی وڵاتانی دراوسێ نییە.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا، لە ئاهەنگی (جەژنی سەرکەوتن)، رایگەیاندووە، داگیرکردنی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان و بەشێک لە خاکی سووریا، بۆ پاراستنی کۆماری تورکیایە.

رەجەب تەییب ئەردۆغان هەروەها رایگەیاندووە، ولاتەکەی چاوی لە داگیرکردنی خاکی وڵاتانی دراوسێ نییە، بەڵام رێگا بە دەستدرێژیکردنە سەر خاکی تورکیا للایەن هیچ لایەنێکیشەوە، نادات.










باسنيوز
Top