هیند رەگەزنامە لە دوو ملیۆن مسوڵمان وەردەگرێتەوە
ئەمڕۆ شەممە 31-8-2019، براتیک حاجیلا، رێکخەری لیستی هاووڵاتیان لە ویلایەتەکە، رایگەیاندووە، ژمارەی هاووڵاتییانی هیندستانی لە ئاسام 31 ملیۆن و 100 هەزار کەسە.
ئەو لێدوانەی ئەو بەرپرسە هیندییە لەکاتێک دایە، کە ژمارەی هاووڵاتییانی ویلایەتەکە 33 ملیۆن کەسە و بەمەش یەک ملیۆن و 900 هەزار کەس، کە زۆرینەیان مسوڵمانن، لە رەگەزنامە بێ بەش کراون.
رەخنەگران باس لەوە دەکەن، کە وەرگرتنەوەی رەگەزنامە لە مسوڵمانانی هیندستان پیلانی نارێندرا مۆدیی سەرۆک وەزیرانە، کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی رێژەی مسوڵمانان و زیادکردنی رێژەی هیندۆسەکانە.
باسنيوز
