ئێران.. ٨ بەندکراو لەسێدارە دران
لەمبارەوە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، دوو کەس لەو بەندکراوانە بەهۆی مادە هۆشبەرەکان و شەش کەسی دیکەش بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست لەسێدارە دراون.
دوو کەس لەو بەندکراوانە بە فامیلیی "میرزایی" کە دەگوترێ ئامۆزا بوون و بە تۆمەتی تێهەڵچوونی چەکدارانە و قاچاخی مادەی هۆشبەر حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو و ماوەیەک لە گرتووخانەی "قزلحەسار"ی کەرەج بەند کرابوون.
بەپێی هەمان سەرچاوە شەش بەندکراوەکەی دیکە کە تۆمەتەکانیان کوشتنی بەئەنقەست بووە، بریتییە لە: "سیاوەش ئینانلوو، مەنووچێهر دێهقان، عەلیڕەزا بێهزاد، ئیبراهیم یارمووت ئۆغلی، ئەحمەد قەرەباڵایی، ڕەزا مووسەوی".
لەسێدارەدانی دوو کەس لەو هەشت کەسە کە تۆمەتەکانیان مادە هۆشبەرەکان بووە، ئێران لەسەر داوای پەرلەمان بڕیاری دابوو لەمەودوا تۆمەتبارانی مادە هۆشبەرەکان لەسێدارە نەدات.
باسنيوز
