نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكاندا لە رۆژی هەینییەوە لە دابەزیندایە و نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریكی بە رێژەی لە %3 دابەزینی بەخۆوە بینیوە، ئەوەش بەهۆی ئەو زریانە بەهێزەی كە لە كەنارەكانی فلۆریدا هەڵیكردوە و بوەتەهۆی کەمبونەوەی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت 65 سەنت دابەزیوە و لە دواین مامەڵەیدا بە 60.43 دۆلار بوە واتا بە ڕێژەی 1.1% دابەزیوە.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریكاش 1.61 دۆلار دابەزیوە و بە 55 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، واتا بە رێژەی 2.8% دابەزینی بەخۆوە بینیوە.

دابەزینی نرخی نەوتی خاو بەهۆی ئەو زریان و باران و رەشەبایەی ئەم دواییانەیە کە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكای گرتوەتەوە، كە بوەتەهۆی دروستكردنی مەترسی لە سەر ولایەتەكانی دیکەی ئەمریكا، بەم هۆیەشەوە خواست لەسەر نەوتی خاوی ئەمریكی كەم بوەتەوە.




خەندان
Top