تره‌مپ گاڵته به ئێران ده‌كات
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكی له تویته‌ره‌وه گاڵته به ئێران ده‌كات و له‌باره‌ی رووداوی شكستهێنانی مووشه‌كێك كه مانگی ده‌ستكردی هه‌ڵگرتبوو ده‌ڵێت، بچن بزانن له‌و شوێنی مووشه‌كه‌كه چی روویداوه.
تره‌مپ نوسیوویه‌تی: "هیوای چانسێكی باش بۆ ئێران ده‌خوازم له ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و هۆكارانه‌ی بوونه هۆی شكستی ئه‌ركه‌كه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی له‌و رووداوه كاره‌ساتباره‌دا نییه كه له كاتی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆتایی بۆ هه‌ڵدانی مووشه‌كی Safir SLV، روویداوه، هیوای چانسێكی باش بۆ ئیران ده‌خوازم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆكارانه ده‌ستنیشان بكات كه له شوێنه‌كه‌دا روویداوه.
K24
