نه‌تانیاهو: به‌داخه‌وه له عێراق رووبه‌ڕووی ئێران ده‌بینه‌وه
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، راسته‌وخۆ له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گووتی: "هه‌موو شتێك ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان له هه‌موو لایه‌كه‌وه بپارێزم، له باكوور به‌رامبه‌ر حزبوڵلای لوبنان، له سووریا به‌رامبه‌ر ئێران و حزبوڵڵا، به‌داخه‌وه له عێراقیش به‌رامبه‌ر ئێران".
نه‌تانیاهو گووتیشی، ئێمه به ئیسلامیی توندڕه‌و ده‌وره‌دراوین كه ئێران سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات.
هه‌روه‌ها هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دانی به‌وه‌دانا سوپای ئیسرائیل هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له عێراق و گووتی: "ئه‌و شوێنانه‌ی كراونه‌ته ئامانج باره‌گای ئێرانییه‌كان بووه، سوپاش به‌ته‌واویی ئازاده چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكات و فه‌رمان ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی پیلانگێڕییه‌كانی ئێران پووچه‌ڵ بكاته‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رپرسێكی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرای ده‌كات، له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، ئیسرائیل بۆردومانی سەر جبەخانەکانی حەشدی شەعبی ئه‌نجامداوه.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، سه‌ركرده له حه‌شدی شه‌عبی و هاوكات گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تح له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاندووە:" لێكۆڵینه‌وه‌كانی حكوومه‌تی عێراقی به‌وه گه‌یشتووه، كه ئیسرائیل هێرشه‌كانی ئه‌نجامداوه و به‌ڵگه‌شیان له‌به‌رده‌ستدایه".
ئه‌سه‌دی روونیكرده‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، بێگوومان ئیسرائیل له پشت هێرشه‌كانی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبییه و له‌م رووه‌شه‌وه حكوومه‌ت خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ستی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بكات و سكاڵا تۆمار بكات.
له باره‌ی تێوه‌گلانی ئه‌مریكاش، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، تێوه‌گلانی ئه‌مەریكا هێشتا روون نییه و ره‌تیشكرده‌وه ئه‌مەریكا تۆمه‌تبار بكات.
لە چەند هەفتەی رابردوو، چەند فڕۆکەیەکی نەناسراو، چەند جبەخانە و بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق بۆردومان کرد و زیانی زۆری لێكه‌وته‌وه.
K24
