دوای 17 ساڵ لە دابڕان پرۆگرامی بەرگری بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا کارا کرایەوە

دوای 17 ساڵ لە دابڕان پرۆگرامی بەرگری بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا کارا کرایەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەشداریکرد لە مەراسیمی کاراکردنەوەی پرۆگرامی بەرگری بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا، ئەوەش دوای 17 ساڵ لە راگرتنی چالاکیەکانی ئەو ناوەندە.


پرۆگرامەکە کە بە فەرماندەی بۆشای ئاسمانی ئەمریکا ناسراوە، لە دوای 11ی سێپتێمبەری 2002ەوە کارەکانی راگیرابو، ئەوەش بەشێک لە ئەرکەکانی روبەروبونەوەی تیرۆریزمی لە ئەمریکا پەکخستبو.


ترەمپ لە وتارێکیدا کە لە مەراسیمەکەدا پێشکەشی کرد وتی" هەر وەک چۆن بەرگری خاکی، هەوایی، دەریایی وئەلکترۆنی بەهەند وەردەگرین، لەمەولا بۆشایی ئاسمان وەک بەشێکی سەربوخۆ و گرنگی بەرگری تەماشا دەکەین".

ترەمپ جەختیشی لەوە کردوە کاراکردنەوەی فەرماندەیی بۆشای ئاسمان، هەنگاوێکی بنچینەییە بۆ دامەزارندی هێزی بۆشایی ئاسمان، کە پێشتر بە پرۆژە بڕیارێک ئاراستەی کۆنگرێس کراوە و چاوەڕیی پەسەند کردنیەتی.


فەرماندەی بۆشای ئاسمانی ئەمریکا، بەرپرسە لە گەران و پشکنین بە سنورە خاکی و ئاسمانیەکان و هاوکات ئاگادارکردنەوەی ئەمریکا لە ئەنجامدانی هێرشی موشەکی دەرەکی.





خەندان
Top