دۆنالد ترەمپ ، تێوەگلانی وڵاتەکەی لە تەقاندنەوەی مانگە دەستکردەکەی ئێران رەتدەکاتەوە.
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هیچ پەیوەندیەکی بە تەقینەوە کارەساتبارەکەی موشەکەکەی ئێرانەوە نیە
لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ترەمپ نوسیویەتی" ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هیچ پەیوەندیەکی بە تەقینەوە کارەساتبارەکەی موشەکەکەی ئێرانەوە نیە کە لە ناوچەی سەفیر تەقیەوە".
هیوای بەختێکی باش بۆ ئێران دەخوازم
لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا سەرەڕای بێببەریبونی وڵاتەکەی لەو روداوە، سەرۆکی ئەمریکا هیوای بەختێکی باش بۆ ئێران دەخوازێت،"هیوای بەختێکی باش بۆ ئێران دەخوازم لە هەمبەر ئەو روداوەی لەو شوێنە رویدا" ترەمپ وای نوسیوە.
روداوەکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە بوە
سەرچاوەیەک لە حکومەتی ئێران کە نەیوستوە ناوی ئاشکرا بکرێت، بە رۆیتەرزی وتوە" روداوەکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە بوە، ئەندازیارە گەنجەکانمان خەریکی چارەسەرکردنی کێشەکەن".
ئەوە بۆ سێیەم جارە کە ئێران شکست دەهێنێت لە ناردنی مانگی دەستکرد بۆ خولگەی زەوی.
خەندان
