هەسەدە چەکە قورسەکانی لەو شوێنانە دەکشێنێتەوە کە دەبنە ناوچەی ئارام

هەسەدە چەکە قورسەکانی لەو شوێنانە دەکشێنێتەوە کە دەبنە ناوچەی ئارام
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) چەکە قورسەکانی لەو ناوچە سنوورییانە کشاندەوە کە دەبنە ناوچەی ئارام.

موعاز عەبدولکەریم، سەرۆکی نووسینگەی قامشلۆی پارتی پاشەڕۆژی سووریا دەڵێت، بەتەنها چەکە قورسەکان لەو ناوچانە دەکشێنەوە و چەکە سوکەکان دەمێنن.

دروستکردنی ناوچەی ئارام بە رێککەوتنی تورکیا و ئەمریکایە و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریش بە بڕیارەکە رازیبووە. بەپێی رێککەوتنەکە ناوەندی شارەکان ناکەونە نێو بازنەی ناوچەی ئارام.

قۆناخی یەکەمی ناوچەی ئارامی سووریا لە ماوەی یەک مانگدا بە قوڵایی 15 کیلۆمەتر جێبەجیدەکرێت، قۆناخی دووەم و سێهەمییش لە دوو مانگ و نیودا تەواودەبێت.

بەشێک لە حیزبەکانی رۆژئاوای کوردستانیش دەڵێن، پەیەدە تاکلایەنانە بڕیارەکەی داوە و پرسی پێنەکردوون.
Top