هەسەدە چەکە قورسەکانی لەو شوێنانە دەکشێنێتەوە کە دەبنە ناوچەی ئارام
موعاز عەبدولکەریم، سەرۆکی نووسینگەی قامشلۆی پارتی پاشەڕۆژی سووریا دەڵێت، بەتەنها چەکە قورسەکان لەو ناوچانە دەکشێنەوە و چەکە سوکەکان دەمێنن.
دروستکردنی ناوچەی ئارام بە رێککەوتنی تورکیا و ئەمریکایە و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریش بە بڕیارەکە رازیبووە. بەپێی رێککەوتنەکە ناوەندی شارەکان ناکەونە نێو بازنەی ناوچەی ئارام.
قۆناخی یەکەمی ناوچەی ئارامی سووریا لە ماوەی یەک مانگدا بە قوڵایی 15 کیلۆمەتر جێبەجیدەکرێت، قۆناخی دووەم و سێهەمییش لە دوو مانگ و نیودا تەواودەبێت.
بەشێک لە حیزبەکانی رۆژئاوای کوردستانیش دەڵێن، پەیەدە تاکلایەنانە بڕیارەکەی داوە و پرسی پێنەکردوون.
