سوپای پاسداران: بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئیمارات و قه‌ته‌ر ده‌كه‌ینه ئامانجی هێرشه‌كانمان
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی "روسیا الیوم"، ئه‌و فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران گوتی: پێشتر پلانی خۆمان داناوه و چه‌ندین شوێنمان له بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئیمارات و قه‌ته‌ر ده‌ستنیشان كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌واڵگری وڵاتانی دۆست له ناوچه‌كه به ئێمه‌یان راگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا نیازی هێرشكردنه سه‌ر ئێرانی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه ده‌زانین كه ئه‌مه هه‌رگیز روونادات"، گوتیشی: خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكا تارمایی جه‌نگی له ئێران دوورخسته‌وه.
حاجی زاده ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌ندێك به‌رپرس تا ئێستاش باوه‌ڕ به‌وه ناكه‌ن كه ئه‌وروپاش به‌شێكی پلانی ئه‌مه‌ریكایه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌و قسه‌یه بمانترسێنن، كه ئه‌گه‌ر تاران له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بكشێته‌وه، جه‌نگ رووه‌دات"، سزاكانی ئه‌مه‌ریكاشی به چه‌كێكی هه‌رگیز نه‌ته‌قیو وه‌سف كرد.
