نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری وه‌شانی گورزێكی كوشنده له عێراق ده‌دات
جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له میانه‌ی ئاماده‌بوونی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی گوتی: عێراق هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی چڕ كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان وه‌ك زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌شی سه‌قامگیر سه‌یر بكرێت، نه‌ك وه‌ك گۆڕه‌پانێك بۆ ململانێ و جه‌نگی به وه‌كاله‌ت.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق دووپاتیكرده‌وه، عێراق پابه‌نده به‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م گروپه چه‌كداره‌كانی وڵاته‌كه‌ی بخاته ژێر فه‌رمانی ده‌وڵه‌ت.
لای خۆشیه‌وه سه‌رهه‌د فه‌تاح، جێگری نوێنه‌ری عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتیكرده‌وه، ده‌رفه‌تی سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێشچوون له عێراق راسته‌قینه‌یه، به‌ڵام له مه‌ترسیدایه، بۆیه چیتر ناكرێت داوا له به‌غدا بكرێت به‌رامبه‌ر گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه لێبورده بێت.
فه‌تاح له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و توركیاش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، تا ئێستا به‌غدا 54 په‌یامی بۆ ئه‌نقه‌ره ناردووه و تێیاندا داوایكردووه ده‌ستبه‌جێ ئه‌و بۆردومانانه بوه‌ستێنێت، كه له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق "هه‌رێمی كوردستان" له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا له دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
گوتیشی، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ته‌حه‌دیاته ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازانه‌ش كه رووبه‌ڕووی عێراق بوونه‌ته‌وه، حكوومه‌تی عێراق ناچاره له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پاشماوه‌كانی رێكخراوی داعش هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه، له‌وانه‌ش پرسی سه‌دان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه به‌هۆی پاڵپشتییان له داعش ده‌ستگیركراون و هه‌روه‌ها منداڵه‌كانیشیان.
