زیاتر لە١٢٠٠ پەنابەری دیکە لە تورکیا دەستگیر کران
لەمبارەوە ئاژانسی (ئەنەدۆڵوو) بڵاوی کردووەتەوە یەکە فەرماندەییەکانی پۆلیس لە پارێزگای ئەدرنە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سنووری گوندەەکان لە شارەکانی "هاوسا، ئیسپالا، مریچ ئوزون و کوپر" لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا یەک هەزار و ٢٢٠ پەنابەر کە بەتەما بوون بە شێوەی نایاسایی ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن، دەستگیر کراون".
بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو پەنابەرانە خەڵکی وڵاتانی سووریا، ئەفغانستان، ئێران، پاکستان، عێراق، سۆمالیا، مەراکش، فەلەستین، نایجیریا، توونس و ئەلجەزایر بوون و بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵیان و کاروباری یاسایی ڕەوانەی ئیدارەی پەنابەرانی ئەدرنە کراون.
ماوەی زیاتر لە یەک ساڵە تورکیا سەرجەم ئەو پەنابەرانەی کە دەستگیریان دەکات، بەپێی ڕێککەوتنێک کە لەگەڵ وڵاتەکان هەیەتی، سنوورداشی وڵاتی خۆیانیان دەکاتەوە.
باسنيوز
