ئەمریکا: پێش هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل پلانی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکراناکەین

ئەمریکا: پێش هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل پلانی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکراناکەین
نێردەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرایکرد پێش هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل پلانی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکراناکەن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ پێنجشەممە جۆنسن گرینبلات، نێردەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرایکردوە پێش هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل پلانی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکراناکەن و چاوەڕێدەکەن تا پرسی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە یەکلادەبێتەوە.

نایانەوێت وردەکاری پلانەکە ببێتە کەرەستەی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل


بەپێی تویتێکی نێردەی ئەمریکا، ئامانج لەدواخستنی بڵاوکردنەوەی پلانی ئاشتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندی بەوەوە هەیە نایانەوێت وردەکاری پلانەکە ببێتە کەرەستەی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل لەبەرژەوەندی لایەنێک و لەدژی لایەنێکی دیکە.

زاواکەی ترەمپ لەپشتی سیناریۆکەوەیە و چاودێری جێبەجێکردنی پلانەکەدەکات


جێرد کوشنەری زاوای ترەمپ لەپشتی سیناریۆکەوەیە و چاودێری جێبەجێکردنی پلانەکەدەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی کە دەیان ساڵە بەرۆکی خەڵکی ئەو ناوچەیەی گرتوە.

لەسەرەتای ئەمساڵدا سیاسەتی ئابوری پلانەکە ئاشکراکرا کە بەهۆیەوە مملیارەها دۆلار بۆ بوژاندنەوەی کەرتی ئابوری فەلەستین و میسر و یەمەن تەرخاندەکرێت.

لەماوەی رابردودا کوشنەر رەتیکردۆتەوە باسی مافی سەربەخۆیی فەلەسەتینییەکان بکات، بەڵکو تەنها ئەوەی جەختی لەسەر کردۆتەوە بەهێزکردنی لایەنی دارایی و بوژانەوەی کەرتی ئابوری فەلەستینە.

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی دوشەممەی رابردو دۆناڵت ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند پێدەچێت ئاشکراکردنی پلانەکەیان بخەنە پێش هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل.




خەندان-
Top