ئیسرائیل بە فڕۆکە جارێکی دیکە حزبوڵای کردە ئامانج
زانیاری میدیاکان باس لەوە دەکەن هێرشەکە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی٨ی٢٠١٩ لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە بووە و تاوەرێکی چاوەدێریی سەربازیی کردووەتە ئامانج و جیا لە زیانی مادی، هیچ خیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
ئەم هێرش و پێکدادانانەی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا کە ماوەیەکە دیسان دەستیان پێکردووەتەوە، لە کاتێکدان کە حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵا ئاشکرای کردووە بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل پەلەمان نییە و چەکی تایبەتمان هەیە.
سەربازان و سوپای ئیسرائیل لە یەكشەمەی هەفتەی ڕابردووەوە کە حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵا هەڕەشەی کاردانەوە بە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ناوچەی باشووری بەیرووتی لێ کردوون، لە ئامادەباشیی کامڵ دان.
باسنیووز
