شاژنی بریتانیا داواکەی سەرۆک وەزیرانی پەسندکرد و پەرلەمانی ھەڵپەسارد

شاژنی بریتانیا داواکەی سەرۆک وەزیرانی پەسندکرد و پەرلەمانی ھەڵپەسارد
شاژنە ئلیبێزی دوەم رەزامەندی نیشانداوە و بۆ ماوەی دوو هەفتە دانیشتنەکانی پەرلەمانی بەریتانیا هەڵپەسێردرێت.

بەپێی هەواڵێکی سی ئێن ئێن، ئەمڕۆ چوارشەممە شاژنە ئلیبێزی دوەم رەزامەندی نیشانداوە و بۆ ماوەی دوو هەفتە دانیشتنەکانی پەرلەمانی بەریتانیا هەڵپەسێردرێت.

بۆ ئەوەیە پشتیوانانی یەکێتی ئەوروپا نەتوانن رێگری لەپلانەکەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بکەن

هەڵپەساردنی پەرلەمان تا ئەوکاتە بۆ ئەوەیە پشتیوانانی یەکێتی ئەوروپا نەتوانن رێگری لەپلانەکەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند داوای لە شاژنی وڵاتەکەی کردوە هەڵپەساردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان تا 14ی مانگی ئۆکتۆبەری داهاتو بەردەوامبێت، ئەو کاتەش تەنها دو هەفتە دەمێنێت بۆ دواین وادەی بریتانیا بۆ دەرچون لەیەکێتی ئەوروپا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سێ رۆژ دوای ئەو بەروارەی کە سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان دیاریکردوە بەشداری دواین کۆبونەوەی لوتکەی وڵاتانی یەکێتی ئەروپا دەکات، کە ئەندامانی پەرلەمانی بریتانیا پێیانوایە ئەو کۆبونەوەیەش هێندەی تر کاتەکە لەبەردەمیان کەمدەکاتەوە.
Top