تاران.. بەرپرسێکی پێشووتری حکوومەت لە زیندان ئازاد کرا

تاران.. بەرپرسێکی پێشووتری حکوومەت لە زیندان ئازاد کرا
محەمەدعەلی نەجەفی، سەرۆکی پێشووی شارەوانیی تاران و وەزیری پێشووتری حکوومەتی ئێران کە چەند مانگە لەمەوپێش ژنەکەی خۆی بەناوی میترا ئوستاد کوشت، ئەمڕۆ لە زیندان ئازاد کراوە.

بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران، محەمەدعەلی نەجەفی دوای ئەوەی لەلایەن بنەماڵە و کەسوکاری ژنەکەی (میترا ئوستاد) کەلە کوردانی یارسانی کرماشانن، بەخشراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەن لە زیندان ئازاد کراوە.

میترا ئوستاد، یەکێک لە پاڵێوراوانی پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی شارەواییەکانی "ئیسلام شەهر"ی تاران، کۆتایی بەهاری ئەمساڵ بەپێی دانپێدانانی خودی محەمەدعەلی نەجەفی بە دەستڕێژی گوللە لە ماڵەکەی خۆی کوژرا.

پرسی کوژرانی میترا ئوستاد کە لەلایەن بەرپرس و وەزیرێکی پێشووتری حکوومەتی ئێرانەوە کوژراوە، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە و هێشتا لایەنە ناڕوونەکانی دەرنەکەوتوون.

ماویەک لەمەوبەر چەند چالاکوانێکی سیاسیی تاران، لەبارەی دۆسیەی محەمەدعەلی نەجەفی سەردانی ڕێبەرانی ئایینی یارسانیان لە کرماشان کرد و توانیان لەو ڕێگەیەوە لە سزای سێدارەی محەمەدعەلی نەجەفی خۆش بن.











باسنيوز
Top